دەستپێک
ئەو ئینسایکڵۆپیدیا ئازادەی کە ھەموو کەسێک دەتوانێت دەستکاریی بکات. ھەنووکە ٧٢٬٠٨٨ وتار بە کوردیی ناوەندی (سۆرانی) ھەن. |
پێڕستی وتارەکان • ڕێکخستنەکان
| ||||||
لەبارەی ویکیپیدیا • سیاسەت و ڕێساکان • فێرکاریی خێرا • فێرکاری بە وێنە • پرسیارە دووپاتکراوەکان • ڕێنماییی خێرا |
ڕێوڕەسمی ١ەمین خەڵاتەکانی ئەکادیمیا یان ئۆسکار (بە ئینگلیزی: 1st Academy Awards) لەلایەن ئەکادیمیای زانستەکان و ھونەرەکانی وێنەی جوڵاو (ئەی ئێم پی ئەی ئێس) پێشکەش کرا و لەلایەن سەرۆکی ئەم ئەکادیمیایەوە، داگلاس فێربەنکسەوە بەڕێوەبرا، باشترین فیلمەکانی لە ١ی ئابی ١٩٢٧ەوە تا ٣١ی تەممووزی ١٩٢٨ ڕێزلێنا. ڕێوڕەسمەکە لە ١٦ی ئایاری ١٩٢٩دا لە نانخواردنێکی تایبەتدا لە ھۆتێلی ھۆڵیوود ڕۆزڤێڵت لە لۆس ئانجلەس، کالیفۆرنیا بەڕێوەچوو. بلیتەکان بە نرخی ٥ دۆلار بوون (کە بەرامبەر بە ٨٩ دۆلارە لە ساڵی ٢٠٢٣دا، بە لەبەرچاوگرتنی ھەڵاوسانی پارە)؛ ٢٧٠ کەس بەشداری ڕووداوەکەیان کرد کە ١٥ خولەکی خایاند. ئەمە تەنھا ڕێوڕەسمی خەڵاتی ئەکادیمییە کە لە ڕادیۆ یان تەلەڤیزیۆن پەخش نەکرا؛ پەخشی ڕادیۆیی بۆ ٢ەمین خەڵاتەکانی ئۆسکار دەستپێکرا.
لە کاتی ڕێوڕەسمەکەدا، ئەکادیمیای ھونەر و زانستەکانی فیلم (ئەی ئێم پی ئەی ئێس) خەڵاتەکانی ئەکادیمیای پێشکەش کرد - کە دواتر بە ناوی «ئۆسکار» ناسرا. ئەم خەڵاتانە لە ١٢ پۆلی جیاوازدا بەخشران. براوەکان سێ مانگ پێش ڕێوڕەسمەکە ڕاگەیەندرابوون. ھەندێک لە کاندیدکراوەکان بۆ فیلمێکی دیاریکراو نەبوون، وەک ڕاڵف ھامەراس و نیوگێنت سڵۆتەر بۆ «کاریگەرییە ئەندازیارییەکان» کاندید کرابوون. ئەم پۆلە و چەند پۆلێکی تر وەک «بەرھەمھێنانی تایبەت و ھونەری»، «باشترین دەرھێنەر بۆ فیلمی کۆمیدیا» و «باشترین نووسینی ناونیشان» تەنھا یەک ساڵ مانەوە و دواتر لابران.
بە پێچەوانەی ڕێوڕەسمەکانی دواتر، ئەکتەرێک دەیتوانی بۆ چەند فیلمێک خەڵات بکرێت: ئێمیل جانینگز خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین ئەکتەری بەدەست ھێنا بۆ کارەکانی لە ھەردوو فیلمی «ڕێگای ھەموو گۆشت » و «فەرمانی کۆتایی»، لەکاتێکدا براوەی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەکتەر جانێت گەینۆر بۆ سێ فیلم ڕێزلێنانی بۆ کرا. چارڵی چاپلن و وارنەر برۆس. ھەریەکەیان خەڵاتێکی ڕێزلێنانیان پێ بەخشرا. جانینگز، کە لە سویسرا لەدایک ببوو و لە بەرلین ناوبانگی دەرکردبوو، پێشتر ئاگادار کرابووەوە لە سەرکەوتنەکەی؛ دواتر پێش ئەوەی بەرەو ئەڵمانیا بگەڕێتەوە، لەگەڵ پەیکەرۆکەکەی وێنەی گرت. براوە سەرەکییەکان لە ڕێوڕەسمەکەدا بریتی بوون لە «حەوتەم بەھەشت (فیلمی ١٩٢٧)» و «ڕۆژھەڵاتن: گۆرانییەک بۆ دوو مرۆڤ»، ھەر یەکەیان سێ خەڵاتیان بەدەست ھێنا (دواتریان خەڵاتی وێنەی تایبەت و ھونەری بردەوە)، و «باڵەکان » دوو خەڵاتی بەدەست ھێنا، لەوانە وێنەی بەرچاو. ئەکادیمیاکە ساڵی دواتر بڕیاری دا بە شێوەیەک کە خەڵاتەکەی «باڵەکان» بەرزترین ڕێزلێنان بێت و پۆلی وێنەی تایبەت و ھونەری لابرد.
خوێندنەوەی زیاتر...
- ٢٧ی ئەیلوول – حەسەن نەسروڵڵا (لە وێنەکەدا)، سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان لە ھێرشێکی ئاسمانیی ئیسرائیلدا تیرۆر کرا.
- ٢٣ی ئەیلوول – لە ھێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر حیزبوڵڵا لە لوبنان، نزیکەی ٦٠٠ کەس کوژران و زیاتر لە ١٨٠٠ کەسیش بریندار بوون.
- ١٧ی ئەیلوول – بەھۆی تەقینەوەی پەیجەرە بەکارھێنراوەکان لەلایەن ئەندامانی حیزبوڵڵاوە لە سووریا و لوبنان، لانیکەم ٤٢ کەس کوژران و ھەزاران کەسیش بریندار بوون.
- ١٦ی ئەیلوول – لە ئەورووپای ناوەندی بەھۆی زنجیرە لافاوێک لانیکەم ٢٥ کەس گیانیان لەدەستدا، ١١ کەس بێسەروشوێن بوون و چەند شارۆچکەش کەوتنە ژێر ئاو.
- ١٢ی ئەیلوول – مەسعوود پزیشکیان وەک یەکەمین سەرۆک کۆماری ئێران سەردانی ھەرێمی کوردستانی کرد.
- لەساڵی ١٨٩١ زانكۆی (ستانفۆرد) لهویلایهتی کالیفۆرنیا ی ئەمریکا کرایەوە.
- لەساڵی ١٩٢٧ دا ، شانشینی ئێرانی سهفهوی و یەکێتیی سۆڤیەت پهیماننامهیهكی دووقۆڵییان مۆركرد، بهمهبهستی هێرشنهكردنه سهر خاكی یهكتریو پاراستنی سهروهرییهكانی ئهو دوو وڵاته.
- لەساڵی ١٩٣٦ دا ، فڕانسیسکۆ فڕانکۆ وهكو سهرۆكی حكومهتی نیشتمانیی ئیسپانیا ههڵبژێردراو كورسیی دهسهڵاتی گرته دهست.
- … کە ئۆتۆمۆبیلێکی ئاسایی لە ٣٠،٠٠٠ پارچەی بچووک و گەورە پێکدێت؟